بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە له بازاڕهكانی جیهاندا نزمترین بەهای له ماوهی (٥٠) رۆژی رابردوودا تۆمار كرد، بە جۆرێک کە بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەروو (٨٧) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی و گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٦٢ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٧٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٨٠ دۆلار و ٨ سەنتی تۆمار کرد و بە بڕی زیاتر (١) دۆلار دابەزیووە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٦٤ سەنت بوو.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە نرخی نەوت یەکەمجارە بەوشێوەیە ڕوو لە دابەزین بکات، کە بەڕێژەی زیاتر لە (٢٪)ی نرخەکەیان لەدەستداوە.
دابەزینی نرخی نەوت كاتێكدایه، ههفتهی رابردوو بههۆی دابهزینی ههناردهی ئۆپێك و زۆربوونی ههناردهی نهوتی ئهمهریكا، نرخی نهوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردبوو، بڕیاره ئۆپێكیش له مانگی داهاتوودا كۆببێتهوه و لهبارهی بازاڕی نهوت بڕیاری نوێ دهربكات.