ئاماری قوربانییانی بۆردوومانەکانی ده‌وڵه‌تی تورك لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوكرایه‌وه کە لەناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز و ١٤ سەربازی حکومەتی سووریاش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی هاوارنیوز نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاوكرده‌وه، كه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ناوچه‌كانی دێرک، زرگان، گرێسپی، کۆبانێ و شەهبای كرده ئامانج، ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز به ناوی ” عیسام عەبدوڵا "شەهید بوون، هه‌روه‌ها شه‌ش هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ستێرک تیڤی-یش به‌ناوی "محه‌مه‌د جه‌راد” برینداربوون.
لە دوێنێ شەوە سوپای تورکیا هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی کردۆتە سەر ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ژێر سایەی بەڕێوەبەردایەو، پێشبینی دەکرێت گەر ئەمەریکا پێشی لێنگرێت، هێرشی زەمینیش بکاتە سەر ناوچەکە و بەتایبەتی کوبانێ.
بۆ بینینی ڤیدیۆکانی بۆردومانەکە تەماشای تێیلگرامی سپی بکە کە لە بەشی خوارەوەی هەواڵەکەدایە.