" قۆناغی دووەم دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات "


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان قۆناغی دووەم دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و لە قۆناغی یەکەمدا ١٣٤ هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتیان وەرگرتووە.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، دەڵێت " تاوەكوو رۆژی٢٠/١١/٢٠٢٢، بڕی ٢٨ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢٤٣ لیتر نەوتی دابین كردووە. لەو بڕەش ٢٦ ملیۆن و ٨٤٨ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەش كردووە و ١٣٤ هەزارو ٢٤٤ خێزان لێی سوودمەند بوونە".

"پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەورووبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت و، دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەکاندا دەبێت."( وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ).

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەندین شار و شارۆچکەی کوێستانەکانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی گرانی نرخی نەوتەکەوە رەتیانکردۆتەوە وەریگرن.



PM:06:11:20/11/2022