قەتەر دۆڕاو ئاڵای سپییان بەرزکردەوە

لە چوارچێوەی یارییەکانی ی مۆندیالی 2022 لە قەتەر و لە کۆمەڵەی A، هەڵبژاردەی ئیکوادۆر توانی سەرکەوتنێکی شایستە بەدەستبهێنێت بەرامبەر خاوەن یاریگا هەڵبژاردەی قەتەر بە ئەنجامی 2-0.
 
 گێمی یەکەم بەشێوەیەکی بەهێز لەلایەن یاریزانە ئیکوادۆرییەکانەوە دەستیپێکرد، چونکە هێرشبەر ئینێر ڤالێنسیا لە خولەکی 3دا توانی گۆڵی پێشکەوتن بکات، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە دانیێل ئورساتۆ گەڕایەوە و بەهۆی ئۆفسایدەوە هەڵیوەشاندەوە.

دواتر لە خولەکی 16دا ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئیکوادۆر گرت، دوای هەڵەیەکی گۆڵپارێز سەعد ئەلشیب، بەخێرایی مامەڵەی کردوو ڤالنسیا گۆڵی یەکەمی کرد.

 لە خولەکی 31دا ڤالێنسیا توانی گۆڵی دووەم بۆ ئیکوادۆر بکات، بە لێدانێکی سەری جوان.

 لە گێمی دووەمدا یاریزانانی ئیکوادۆر لە نێوان ئامادەنەبوونی تەواوەتی یاریزانانی هەڵبژاردەی قەتەر بەردەوام بوون لە سەروەری خۆیان و هێرشەکانیان، لە،کۆتایدا یاریەکە بەو دوو گۆڵە مایەوە بە سوودی ئیکوادۆریەکان.



PM:09:22:20/11/2022