میسی پێش یاری سعودیە کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا

لە،کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری سبەی سعودیە میسی لەسەر پێکانەکەی قسەی،کردوو رایگەیاند:" لەدۆخێکی باشم، لە ساتێکی نایابدام، هیچ شتێکی نائاسایی نییە،بە دڵنیاییەوە ئەوە دوایین جامی جیهانی منە، دوا هەلی بردنەوەی منە،پێشتر یەک مانگمان هەبوو بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیال، ئێستا جیاوازە، بەڵام ئامادەین، کەشوهەوا جیاوازە، چونکە مۆندیالە".

وتیشی:" لەم ساتانەدا خەڵکێکی زۆر لەگەڵم وەستاون، زۆر خۆشە کە زۆر کەس کە ئەرجەنتینی نین دەیانەوێت ئێمە پاڵەوان بین.  من سوپاسگوزارم بۆ ئەو سۆزەی کە بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆم وەرمگرتووە،دەچینە یاریگا بۆ شکستپێهێنانی سعودیە، وەک گروپێک هەستێکی خۆشمان هەیە، بەڵام ئەوە دەبێت لە یاریگادا ڕەنگدانەوەی هەبێت،،لە ڕووی جەستەییەوە هەستێکی زۆر باشم هەیە.  پێم وایە لەوێ دەبم (بەرامبەر سعودیە) و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەم، بە شێوەیەکی شەخسی و جەستەیی هیچ کێشەیەکم نییە".

لە کۆتایدا میسی وتی: من زۆر دڵخۆشم بە مۆندیال، هەروەها سوپاسگوزارم بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە لە هەموو جیهانەوە وەرمگرتووە، بەڵام دەبێت سبەینێ ئامانجمان ئەو سێ خاڵە بێت،من بە تەنیا مەشقم کرد، چونکە لێدانێکم بەرکەوت، بەڵام هیچ شتێکی نائاسایی نەبوو.  خۆپارێزی بوو، هەوڵ دەدەین سبەی لە بەرامبەر سعودیە باشترین ئاستمان بخەینەڕوو".



PM:06:50:21/11/2022