ڤیدیۆ.. یاریزانە ئێرانییەکان ئامادە نین سرودی وڵاتەکەیان بڵێنەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە جامی جیهانی فیفای قەتەر، یاری نێوان ئینگلتەرا و ئێران ئەنجام درا، لە سەرەتای یاریەکەدا یاریزانە ئێرانییەکان ئامادە نەبوون سرودی وڵاتەکەیان بڵێنەوە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە سەرەتای یاری نێوان ئینگلتەرا و ئێرانە، لە ساتی لێدانی مارشی هەردوو وڵاتدا، یاریزانە ئێرانییەکان ئامادەنین سرودی وڵاتەکەیان لەگەڵ مارشەکەدا بڵێنەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە نوێنەری حکومەتی ئێران لە ناو جەماوەری ئامادەبووی یاریەکەدا لەبەرخۆۆیەوە سرودەکە دەڵێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ئێران زیاتر لە دوو مانگە رۆژانە لە چەندان شاری گەورەی ئەو وڵاتە لە پێناو ئازادی و رووخانی ئەو کۆمارە ئیسلامییەدا خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوە دەچێت و، چەندان فیگەری وەرزشی و هونەری و سیاسی پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکان راگەیاندوەو، زۆریشیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە خراونەتە ژێر فشار و گرتن و راونانەوە.

یاریی ئەمڕۆی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە بە ٦ گۆڵ بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر ٢ گۆڵ کۆتایی هات. 



PM:08:01:21/11/2022