سوپای پاسداران هێزەکانی لە کوردستان زیاد دەکات


قەرارگای هەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران رایگەیاند "بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی چالاکییەکانی گرووپە ئاژاوەگێڕ و جوداییخواز و تیرۆریستەکانی دژ بە ئێران، هێزەکانیان لە رۆژئاوای ئێران ( رۆژهەڵاتی کوردستان) زیاد دەکات.

سووپای پاسداران کە هێزی سەرەکیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە جگە لە زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی سووپای پاسداران، هەروەها کەڵک لە خەڵکی خۆجێییش وەردەگرێ.

ماوەی هەفتەیەکە لە جاران توندتر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکوتی خۆپێشاندەران دەکەن و راستەخۆ بەر دەستڕێژی گوولەیان دەدات و لە هەفتەیەکدا بە لایەنی کەم ٢٨ هاوڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە.



PM:09:42:21/11/2022