نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبووەوە، کە بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەروو (٨٧) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار و ٤٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٨٠ دۆلار و ١٦ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٤ سەنت بوو. 

هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی دابه‌زینی هه‌نارده‌ی ئۆپێك و زۆربوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا، نرخی نه‌وت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردبوو، بڕیاره‌ ئۆپێكیش له‌ مانگی داهاتوودا كۆببێته‌وه‌ و له‌باره‌ی بازاڕی نه‌وت بڕیاری نوێ ده‌ربكات.


AM:09:14:22/11/2022