"هەسارەی ژاپۆن" لە یەکەم یاری مۆندیالی قەتەری ٢٠٢٢ سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت



 ژمارەیەک لە خەڵکی ژاپۆنی کە بەشدارییان لە مەراسیمی کردنەوەی مۆندیالی فیفا لە قەتەر ٢٠٢٢ کرد، بە توندی سەرنجیان بۆ خۆیان ڕاکێشا، لە ڕەفتارێکدا کە ئەو ڕاستییەمان بیردەخاتەوە کە ژاپۆن "هەسارەیەکی دیکەیە".

 پێشەنگەکانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆ کلیپەکانیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاندەرانی ژاپۆنی زبڵ و خاشاک لە یاریگای ئەل بەیت لە شاری ئەلخۆر پاک دەکەنەوە، هەرچەندە یاری ئەوان نییە.

 لە وێنەکاندا ژمارەیەک هاندەری ژاپۆنی دەردەکەون کە ستاندەکان پاک دەکەنەوە و بتڵی ئاو و پاشماوەی هاندەران کۆدەکەنەوە، دوای کۆتایی هاتنی یاریی یەکەمی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە یاریگای ئەلبەیت کە قەتەر و ئیکوادۆریان کۆکردەوە.








PM:12:21:22/11/2022