وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی لوبنان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی دیاری لوبنان ڕۆمیۆ لحود، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی (٩٢) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
هونەرمەند و نوسەری ناسراوی لوبنانی ڕۆمیۆ لحود ئەمڕۆ لە تەمەنی (٩٢) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ڕۆمیۆ لحود دەرهێنەر و دیزاینەری نمایش و نووسەر و ئاوازدانەرێکی ناسراوی لوبنانییە، لە ٢٢ی ١ی ساڵی ١٩٣٠ لە شارۆچکەی حبالین لە سنوری جبیل لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی سانت جۆزێف لە شاری ئاینتۆرا تەواوکردووە، پاشان لە زانکۆی (مۆزارت) دەستی بە خوێندنی دیزاین کرد، بەڵام گۆڕا بۆ خوێندنی (میکانیکی سینۆگرافی) لە پەیمانگای مۆنتکامۆدزو لە ئیتاڵیا.
 
لە ساڵی (١٩٦٤) دەستی بە كاری هونەری كردووە لە چەند بوارێكدا، ڕۆمیۆ خاوەنی چەندین بەرهەمی كاری تایبەت و چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. 

بەشێک لە کارەکانی بریتین لە:

کارتۆنی ٢٠١٦ - یاری (دەرھێنەر)

کچە شاخ ٢٠١٥ - شانۆگەری (دەرھێنەر)

کچە شاخ ١٩٧٧ - شانۆگەری (دەرھێنەر)

سەنکاف سەنکاف ١٩٧٤ - شانۆگەری (دەرھێنەر)

شاژنی خۆشەویستی ١٩٧٣ - فیلم (دەرھێنەر)


PM:12:40:22/11/2022