لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە له‌سه‌ر رێگه‌ی سەرەکی نێوان (سه‌ڵاحه‌دین - كه‌ركوك)، شەش کەس بوونە قوربانی. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند" لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای (تکریت - کەرکوک)، لە باکوری ڕۆژئاوای تکریت، چوار ئەندامی یەک خێزان کە خەڵکی پارێزگای ئەنبارن گیانیان لەدەستدا و دوو پۆلیسی فیدراڵیش بە سەختی برینداربوون". 

ئەو سەرچاوەیە جەختیشیکردەوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هەروەها تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری لە تکریت کراون، لە ئێستاشدا تیمەکانی هاتووچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.


PM:01:24:22/11/2022