فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەستگیرکردنی بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی لەسەر هەڵهاتن، " فیرارکردن" بە پێی یاسا دەستگیرکراوە.
لە راگەیاندراوێکدا فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی لە بارەی دەستگیرکردن بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانییەوە دەڵێت" چه‌ند رۆژێكه ( ئه‌دهه‌م بارزانی ) له رێی چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی جۆراوجۆره‌وه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له كه‌سێك به ناوی ( فرید عبدالعزیز بازی ) ده‌كات كه گوایه به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی بووه و به شێوه‌یه‌كی نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منی هه‌رێمه‌وه رفێندراوه.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م بانگه‌وازه چه‌واشه‌كاری و بێبنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه ( فرید عبدالعزیز احمد) پێشمه‌رگه‌ی لیوای ٣ی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مانه, ناوبراو له مانگی (٦ی ساڵی ٢٠٢٢)ه‌وه بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی سه‌رووتری, ئه‌ركی خۆی به‌جێهیشتووه و دواتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه بۆیه وه‌كوو هه‌ر حاڵه‌تێكی تر به پێی یاسای سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه".
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
راگه‌یه‌ندراوێك له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه
چه‌ند رۆژێكه ( ئه‌دهه‌م بارزانی ) له رێی چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی جۆراوجۆره‌وه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له كه‌سێك به ناوی ( فرید عبدالعزیز بازی ) ده‌كات كه گوایه به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی بووه و به شێوه‌یه‌كی نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منی هه‌رێمه‌وه رفێندراوه.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م بانگه‌وازه چه‌واشه‌كاری و بێبنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه ( فرید عبدالعزیز احمد) پێشمه‌رگه‌ی لیوای 3ی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مانه, ناوبراو له مانگی (6ی ساڵی 2022)ه‌وه بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی سه‌رووتری, ئه‌ركی خۆی به‌جێهیشتووه و دواتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه بۆیه وه‌كوو هه‌ر حاڵه‌تێكی تر به پێی یاسای سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی ناوبراو به ( هه‌ڵاتوو) ئه‌ژمار كراوه له‌و كاته‌دا پاڵپشت به مادده‌ی (5) له یاسایی بنه‌مای دادگاییكردنی سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره (17)ی ساڵی 2008 بڕیاری ده‌ستگیركردنی دراوه و له رێككه‌وتی 10ی11ی 2022 به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراوه و ده‌ست به جێ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ییمانه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی له هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌ی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوبراودا كراوه و جگه له‌و راستییانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه هه‌ر جۆره باسێكی تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بگوترێت دووره له راستی, بۆیه ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندیی به هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه نییه و رێگا نادرێت بۆ مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی هاووڵاتیان و مه‌رامی چه‌واشه‌كاری و سیاسی به‌كاربهێنرێت.
رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
22/11/2022