راهێنەری سعودیە باسی بردنەوە لە ئەرجەنتین دەکات

 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، هێرڤی ڕێناردی فەرەنسی، لەبارەی ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی تیپەکەی بەدەستیهێنا بەسەر هاوتا ئەرجەنتینیەکەیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، ڕایگەیاند: تۆ دەچیتە ناو یارییەکەوە و هەرگیز نازانیت کێ سەردەکەوێت، وەک ئەمە وەرزش هەمیشە سەرسامی کردووین بە کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان تیپەکان”.


 ڕینارد زیاتر گوتی، ڕووبەڕووبوونەوەیەکمان هەبوو بەرامبەر کاندیدی یەکەم بۆ نازناوەکە، هەروەها پێموایە ئەوە دوا مۆندیالە بۆ لیۆنێل مێسی، هەروەها ئێمە لە ڕیزبەندی 53ی جیهانداین، بەڵام هەمیشە نازانن چی ڕوودەدات. "
 بەم سەرکەوتنە سعودیە بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت لەو کۆمەڵەیەدا کە پۆڵەندا و مەکسیکیش لەخۆدەگرێت.


PM:04:29:22/11/2022