لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم راگەیەندرا " دەبێت رێگریكردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هێرشكردن بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك".
لە راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەی ئەم بەیانیەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی هاتووە"گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له‌ناوچه سنووریه‌كانی عێراق كرا و جهختیشكراوه له‌سه‌ر هاوكاری بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كانی، هه‌روه‌ها كاركردن له‌پێناو رێگریكردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هێرشكردن بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك له‌وڵاتانی دراوسێ".
هەروەها لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" سودانی دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی فیدراڵ پێگیره به ده‌ستووری عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵاواسراوهكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك كهمافی هه‌موو پێكهاته‌كان زامن بكات".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گرنگی یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی به‌رزنرخاند و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه ئابووری و باریبژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كان به پێویست زانی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزاران بۆ هه‌موو هاوڵاتیان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق.