سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین روونیکردەوە بۆ دۆڕاون




دوای دۆڕانەکەی سعودیە ٢-١، سکالۆنی راهێنەری،ئەرجەنتین قسەی بۆ میدیاکانی ئەرجەنتین کردوو باسی لە شکستەکەی سعودیە کرد.
سکالۆنی: ئێمە دەمانزانی ئەمڕۆ سعودیە چۆن یاری دەکات و خۆمان بۆ ئەوە ئامادە کرد، ئێمە چووین دەمانزانی بە بەرگرییەکی پێشکەوتوو یاری دەکەن،هەروەها ئۆفسایدەکانیش بە ملیمەتر بوو".

 سکالۆنی وتی : دوو یاریمان ماوە و هەموو توانامان دەخەینە گەڕ بۆ بردنەوە،لە گێمی یەکەمدا،  باشتر بووین، بەڵام یەک گۆڵ دەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت، ئێمە بە هێمن تر گۆڵەکانیان شی دەکەینەوە،لە خولەکەکانی 48 و 51 گۆڵیان تۆمارکرد، گۆڕانی بارودۆخی یارییەکە بەهۆی هۆکاری جەستەییەوە نەبووە، ڕاپۆرتی پزیشکی دەبینین، بەڵام پێموایە هەمووان باشن".


وتیشی:هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە هەستانەوە و هەنگاونان لە شکست، ئەمڕۆ ڕۆژێکی دڵتەزێنە، بەڵام دەبێت سەرمان بەرز بکەینەوە و بەردەوام بین لە کارکردن".



لە کۆتایدا سکالۆنی وتی"ئێمە هێشتا هەمان بیرکردنەوەمان هەیە، پێش یارییەکە ئێمەیان بە پاڵێوراو دەزانی، بەڵام لە مۆندیالدا هەموو شتێک دەتوانێت ڕووبدات، دەبێت کار لەسەر ئەو شتانە بکەین کە بە باشی نەڕۆیشتوون".


PM:05:51:22/11/2022