رۆناڵدۆ دەرکراو هاتە دەنگ


بە فەرمی  دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە یانەی مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ڕەزامەندی هەردوولا ڕادەگەیەنێت.

یانەی  مانچستەر یونایتد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر هەڵوەشانەوەی گرێبەستی رۆناڵدۆو نوسیویەتی:" یانەکە سوپاسی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات بۆ بەشداریکردنی لە دوو کاتی جیاوازدا لەگەڵ یانەکەدا، لە 346 یاریدا 145 گۆڵی تۆمارکردووە، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەگەڵ خێزانەکەی لە داهاتوودا".

دواتر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەڵامی یانەکەی دایەوەونوسیویەتی:" هیوای سەرکەوتن بۆ مانچستەر یونایتد بۆ یارییەکانی داهاتووی لەم وەرزە  دەخوازم، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ مانچستەر یونایتد، ڕێککەوتین 
زوو گرێبەستەکە هەڵبوەشێنینەوە، من مانچستەر یونایتدم خۆشدەوێت و هاندەرەکانیشم خۆشدەوێت و ئەمەش ناگۆڕێت، بەڵام پێدەچێت کاتێکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی بەدوای تەحەدای نوێدا بگەڕێم".


PM:08:52:22/11/2022