نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار کرد

کەمێک پێش ئێستا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٪ی نرخەکەی لەدەستداوە. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار دابەزی و گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٤٨ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٣٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٨ دۆلار و ٢٨ سەنتی تۆمار کرد و بە بڕی زیاتر (٣) دۆلار دابەزیووە، لە کاتێکدا لە کاتی داخ-+ستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو. 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە نرخی نەوت یەکەمجارە بەوشێوەیە ڕوو لە دابەزین بکات، کە بەڕێژەی زیاتر لە (٣٪)ی نرخەکەیان لەدەستداوە.


PM:04:58:23/11/2022