حکومەتی عێراق پاسەوانی سنور دەنێرێتە سەر سنوری تورکیاو ئێران

ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی سودانی کۆدەبێتەوەو بڕیار دەدات، سەرلەنوێ پاسەوانی سنور لەسەر سنورەکانی عێراق - تورکیا و عێراق – ئێران بڵاوبکاتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەرایەتی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محمد شیاع ئەلسودانی کۆدەبێتەوەو بڕیار دەدات پاسەوانی سنور و بە سنور لەگەڵ هەردوو وڵاتدا بڵاوبکاتەوەو بنکە سنوریەکان بەهێز بکەن.

راگەیاندنەکە کە بەناوی یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە بڵاوکراوەتەوەو چوار خاڵە، لە خاڵی کۆتاییدا هاتووە، " هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت بۆ بەجێ گەیاندنی بڕگەی ١ و ٢ی سەرەوە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق".



PM:11:23:23/11/2022