نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ پێج شەممە ٢٤ ی تشرینی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامە لە دابەزین.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٨٥ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ٥٨ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٧ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو.

بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسەوە کە پێشبینی دەکرد لەگەڵ کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە با زاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزببێتەوە، تا ئێستا وا نزیکەی مانگێکە ئەو بڕە کەمکراوەتەوە، بەڵام نەوتیش لەبری بەرزبوونەوە هەر لە دابەزیندایە.



AM:09:23:24/11/2022