یانەی داهاتووی رۆناڵدۆ شۆکت دەکات

کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەی مارکا یانەی داهاتووی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات کە یانەیەکی سعودیە.
 رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودییەوە بکات، دوای ئەوەی یانە سعودییەکە ئۆفەرێکی گەورەی بۆ ئەو یاریزانە پورتوگالییە پێشکەش کردووەو دوای مۆندیال دەچێتە ئەو یانەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا رۆناڵدۆ بێ یانەیەو گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە لەگەڵ،مانچستەریونایتد.

 شازادە عەبدولعەزیز بن تورکی وەزیری وەرزشی سعودیە لەسەر هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەکەی دەڵێت:" بۆچی نا، خولێکی بەهێزمان هەیە، لە هەر تیپێکدا 7 یاریزانی بیانی و یاریزانێکی دیکەش لەسەر کورسی یەدەگ، یانەکانمان لە بەرزترین ئاستی ئاسیادا ڕکابەری دەکەن. 


PM:01:34:24/11/2022