سەركردەیەكی پارتی: لە بری دوو ئیدارەیی، باشترە یەكگرتووتر بین


سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵی جددی بۆ چارەسەری كێشەكانی پارتی و یەكێتی هەیە و دەَڵێت "لە بری دوو ئیدارەیی، باشترە یەكگرتووتر بین".

د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی بە رادیۆی رووداوی راگەیاندووە، بۆ كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حیزب دەستپێشخەری هەیە و هەوڵی جیدیش هەیە بۆ ئەوەی هەردوو حیزب كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەن.
 
ناوبراو وتویەتی "پارتی لە راگەیەندراوی دوای كۆنگرە و یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی، ئامادەیی خۆی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ هەموو حیزب و لایەنەكان دەربڕیوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، چونكە مەترسیی گەورە لە ناوچەكەدا رووبەڕوومان دەبێتەوە و پێویستە یەكگرتوو بین".
 
هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە "لەبری ئەوەی هەنگاوەكانمان بۆ گەڕانەوە بۆ رابردوو دوو ئیدارەیی بێت، باشترە یەكگرتووتر بین و ئەزموونی هەرێمی كوردستان بپارێزین؛ پارتی هەمیشە ئامادەی دانوستاندن و گفتوگۆیە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان".



PM:02:33:24/11/2022