وریا غەفوری دەستگیركرا


رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، وریا غەفووری، یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی ئێران و  خەڵكی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، وریا غەفوری یاریزانی پێشووی هەڵبژاردنی تۆپی پێی ئێران و یاریزانی یانەی (فولاد خوزستان) بەتۆمەتی سوكایەتیكردن و تێكدانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران و دژایەتیكردنی رژێم لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا. 

وەك هەنگاو باسیكردوە، وریا یەكێك لە روخسارە دیارەكانی كوردە لە ئێران، ئەم كوڕە بەر لە خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێرانیش مێژوویەكی هەیە لە بواری رەخنەگرتن لە رژێم. 




PM:06:29:24/11/2022