کارلۆس کیرۆش راهێنەری پۆرتوگالی هەڵبژاردەی ئێران، باسی لە یاریەکەی سبەی دژی وێڵز کردوو رایگەیاند "ئێمە دەمانەوێت سبەی یاری بۆ خەڵکی ئێران بکەین ڕۆژنامەگەری مافی ئەوەی هەیە پرسیارمان لێبکات، بەڵام ئێمە مافی ئەوەمان هەیە وەڵام بدەینەوە بەو شێوەیەی کە دەمانەوێت، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە، کاتێکیش وەڵام دەدەینەوە، دەبێت ڕێز لە (پرێس کۆنفرانسەکە)و وەڵامەکەمان بگرن، ئینفانتینۆ مافی خۆیەتی گوزارشت بکات، بۆیە ئێمە مافی وەڵامدانەوەیان هەیە”.
وتیشی:" چ شەرەفێکە لێرە بووین، زۆر خۆشە هەموو لایەک لێرە ببینم، سبەی هەلێکمان هەیە و هیوادارم بە خەون و تەماحەکانمان بگەین،دۆڕاندنەکەمان بەرامبەر ئینگلتەرا زۆر گەورەیە، بەڵام سبەی دەستپێکی ڕاستەقینەی ئێمەیە، دوو یاریمان ماوە لە مۆندیالدا ئەنجام بدەین".
لەسەر گۆڵچیەکەیان وتی:" بەداخەوە عەلی ڕەزا گۆڵپارێزەکەمان توشی پێکانێکی سەخت بوو، بەڵام ئێمە ڕێز لەو پرۆتۆکۆڵە دەگرین کە فیفا داینابوو، بۆ دوا یاری ئامادە دەبێت".
لە،کۆتایدا رایگەیاند" یاری ئینگلتەرا بە هەموو شتێکەوە کۆتایی هاتووە، ئێمە لە هەڵەکانمان فێر دەبین و دەمانەوێت لە یاری داهاتوودا تیپێکی باشتر و بەهێزتر بین، ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئێمە چونکە ڕووبەڕووی تیپێکی گەورە دەبینەوە، ئێستا یاریزانەکان بە پەرۆشەوەن سەبارەت بە یارییەکەی سبەی، ئێستا گرنگیمان لەسەر یاریی داهاتوومانە، ئاسایی نییە بۆ ئێمە زیاتر لە 3 گۆڵ لێبکرێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە سبەی دەمانەوێت هێزی خۆمان بسەلمێنین و کەسایەتییەکی گەورەمان هەیە".