کەمێک پێش ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی رووبەڕووبوونەوە و شەڕەتەقە لە نێوان چەند هاوڵاتییەک و مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایشدا ڕوویدا، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.
ئەمشەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی، شەڕووڕووبەڕوبوونەوە لە نێوان هێزێکی ئاسایش و چەند هاوڵاتییەکدا ڕوویدا، لە رووبەڕوبونەوەکەدا دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارن، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و هێزە ئەمنییەکانی سنورەکەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردۆتەوە.