ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتییان

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوا لە هاوڵاتییانی سنوری پارێزگاکە دەکات زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ. 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شارەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەگەری باران بارینێکی بەخوڕ هەیە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە کاتی کۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلی تیمەکانیان لە شارەوانییەکانی (١٫٢٫٣٫٤٫٥٫٦) دەتوانن پەیوەندی بکەن بۆئەوەی راستەوخۆ تیمەکانیان بگەنە شوێنی مەبەست". 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داواش لە هاوڵاتییان دەکات، کە زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ وەرگرتن و لە کاتی دروستبوونی لافاو دوور بکەونەوە لە کەندەکانی ئاوەڕۆ. 

دەشڵێت" داواکارین هاوڵاتییان بچنە شوێنی بەرز بۆ سەلامەتی گیانیان، دوور بن لە شڵەژان و تیمەکانیان ئێشکگر دەبن بۆ هاوکاری هاوڵاتییان، هەروەها هاوڵاتییانیش هاوکاری تیمەکان بکەن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو". 


PM:08:39:24/11/2022