ئاسایشی سلێمانی کەمێک پێش ئێستا لەبارەی شەڕەکەی ئەمشەو ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕایی گشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوو کارمەندیان برینداربوون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كاتێكدا هێزه‌كانمان له ئه‌ركی ره‌سمی و راپه‌ڕاندنی رێكاره یاسایی و ئه‌منییه‌كانی خۆیاندا بوون له بازگه‌ی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشكینن ده‌به‌زێنن و هه‌ڵدێن و رووبه‌ڕوی هێزه‌كانمان ده‌بنه‌وه و دوو كارمه‌ندی ئاسایش بریندار ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه" دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی به‌رامبه‌ریان تۆمه‌تبار (ته‌قه‌كه‌ره) به برینداری ده‌ستگیركرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌شیان له ڕێڕه‌وی خۆی لاده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت و تۆمه‌تباری دوه‌هه‌میش ده‌ستگیركرا، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا یه‌كێك له تۆمه‌تباره هه‌ڵهاتوه‌كان بارێكی چه‌كی پێبوه (٢٦٧ پارچه‌چه‌ك، فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی) بووه، مه‌رامی بووه هه‌ڵبێت و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا خۆی ده‌ربازبكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م روداوه رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه، " به‌پێی زانیارییه‌كانیش ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباری له‌یاسا هه‌ڵاتو كه به‌برینداری ده‌ستگیركرا، پێشتر داواكراو بوه له‌لایه‌ن دادگاوه".