ئه‌مشه‌و له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی کرێکارێکی بە ڕەگەز عەرەب، به‌هۆی لێچوونی غازەوە گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو كرێكارێكی بە ڕەگەز عەرەب له ناوچه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوه‌ری کراوە.
هه‌ر بەپێی زانیاریه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی کرێکارەکە بۆ بۆیله‌ری ئه‌و كۆگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كرێكاره‌كه ویستویه‌تی خۆی بشوات، به‌ڵام بێ‌ئاگا بووه له‌وه‌ی بۆیله‌ره‌كه غازی كردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک بەهۆی لێچوونی سیستمی غازی LPG نزیکەی (٢٠) کەس گیانیان لەدەستدا و (٥٣) کەسی دیکەش برینداربوون.