ڕۆناڵدۆ ژمارەی نوێ لە مۆندیال تۆماردەکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر گۆڵی بەرامبەر غانا تۆمارکرد، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، پورتوگال لە قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، لە یاریگای "974"، بە ئەنجامی 3-2 لە غانای بردەوە

  دۆن لە خولەکی 65دا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشەنگی بۆ پورتوگال، کاتێک لێدانی سزای بۆ لای ڕاستی گۆڵپارێز لۆڕێنس ئاتی لێدا.
 بەپێی تۆڕی ئاماری "ئۆپتا"، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووەم بەتەمەنترین یاریزانە کە لە مۆندیالدا گۆڵی تۆمارکردبێت (37 ساڵ و 292 ڕۆژ) لە دوای ڕۆجەر میلای کامیرۆنی لە ساڵی 1994 (42 ساڵ و 29 ڕۆژ).

هەروەها تاکە یاریزانی تۆپی پێیە کە لە 5 جامی جیهانی جیاوازدا گۆڵی تۆمار بکات.
 هەروەها ڕۆناڵدۆ بەتەمەنترین یاریزانە کە گۆڵی بۆ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی تۆمارکردبێت لە مۆندیالدا.
 بەم سەرکەوتنە هەڵبژاردەی پورتوگال ژمارەی خاڵەکانی بۆ 3 خاڵ بەرز دەکاتەوە لە پێشەنگی کۆمەڵەی H، لە کاتێکدا غانا بەبێ خاڵ لە کۆتایی ڕیزبەندیدایە.


PM:09:52:24/11/2022