بەهۆی مەترسی لافاوەوە تەندروستی هەرێم تیمەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی مەترسی دروست بوونی ڕوودانی لافاو لە سنوری پارێزگای هەولێر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم سەرجەم تیمەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. 

لەمبارەیەوە تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ١٢٢ و تیمەکانی ئەمبوڵانس و پزیشکی فریاکەوتن لە ئامادەباشی دان بۆ هەر پێشبینیەکی بارانی بەخوڕ و ئەگەری ڕوودانی لافاو بۆ بەهاناوەهاتنی هاوڵاتیان و پێشوازیکردنی هاوڵاتیان". 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، لە درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت، هەروەها پێشبینی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت.


PM:10:02:24/11/2022