ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دۆخی کەشوهەوای بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان هەورە و لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ و چەمچەماڵ نمە باران دەبارێت".
لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم کەشى ئێستاى هەندێک لە ناوچەکانى بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە:
هەولێر / ٧ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٤٠% و پلەى گەرمى ٢٠ پلەى سیلیزی
پیرمام / ٧ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٦١% و پلەى گەرمى ١٦ پلەى سیلیزی
سلێمانى / ٧ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٦٠% و پلەى گەرمى ١٥ پلەى سیلیزیە
چەمچەماڵ / ٨ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٥٢% و پلەى گەرمى ١٧ پلەى سیلیزیە
دهۆک / ٨ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٦٠% و پلەى گەرمى ١٥ پلەى سیلیزیە لەگەڵ بارینى دڵۆپە باران.
زاخۆ / ٨ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٥٤% و پلەى گەرمى ١٨ پلەى سیلیزی لە گەڵ بارینى دڵۆپە باران.
کەرکووک / ٧ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٥١% و پلەى گەرمى ٢١ پلەى سیلیزی
خورماتوو / ٨ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٤٤% و پلەى گەرمى ٢٠ پلەى سیلیزی
خانەقین / ٢ بەشى ئاسمان هەورە و ڕادەى شێ ٤٨% و پلەى گەرمى ٢٠ پلەى سیلیزیە