ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکە کۆبووەوە و ڕایگەیاند" وەڵامدانەوەی بەرامبەر بە دوور ناکەین، ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی".
بەپێی هەواڵێکی، ماڵپەری حەدەسی سوری، ئەمڕۆ شاندێكی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی برێت مه‌كگۆرك رێكخه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، سەردانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد و له‌گه‌ڵ سەرکردە سەربازییەکانی ناوچەکە كۆبووه‌وه.
ماڵپەڕەکە لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کردووە و دەڵێت" لە دیدارەکەدا پرسی هێرشه‌كانی دەوڵەتی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه تاوتوێ كرا و مەکگۆرک داوای کرد دەستبەجێ پەرەسەندنەکانی سوپای تورکیا ڕابگیرێت، بە پێچەوانەوە لێکەوتەی ترسناکی لێدەکەوێتەوە".