کچێکی تەمەن (٢٦) ساڵان لە باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانی شاری هەولێر دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە کچێکی تەمەن (٢٦) ساڵ لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانی شاری هەولێر خۆی فڕێدایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کچەکە خاوەنی ڕەگەزنامەی سوریایە، و لە یانەیەکی شەوانەدا کاری دەکرد و لە یەکێک لە شوقەکانی گوندی لوبنانیدا دەژیا.
هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە.