نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوە دەکات
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ ی تشرینی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای دابەزینێکی بەرچاو بەراورد بە دوێنێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلار و ٧٢ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٧٨ دۆلار و ٤٨ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٧ دۆلارو ٩٤ سەنت بوو.
هەرچەندە رێکخراوی ئۆپێک پلەس زۆری لەسەر کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل لە بازاڕەکانی جیهاندا کەڵەکە کردبوو، بەڵام تا ئێستا داواکاری لەسەر نەوت و نرخەکەی لە ئاستی چاوڕەوانیدا نییە، لە کاتێکدا ئەو رێکخراوە رۆژانە دوو بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمکردۆتەوە.
AM:08:25:25/11/2022