بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند" شەپۆلی بارانبارینەکە گەیشتۆتە هەرێم و لەناو شارەکان لێزمەی باران و لەچیاکانیش بەفر دەبارێت.
پێشبینی کەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆ هەینی:
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارینی چڕ سەرتاپای ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە . سەنتەری پارێزگاکان و زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ جار لە کاتی باران باریندا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت . لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات .
خێرای با / مام ناوەند – کەمێک خێرا دەبێت (٢٠-٣٥) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبیتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ
مەودای بینین / لە نێوان ( ٦-٨) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و باران بارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان . لە سنووری پارێزگای دهۆک و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەی باران بارینمان دەبێت . لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە وە پێشبینی دەکرێت لە کاتی بەیانی زوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیکەی ( ٢ تا ٣ ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠)کم/ک , لە هەندێک ناوچە خێرایی زیاد دەکات .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( ٧-٩) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٢ پلەی سیلیزی
سۆران:١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٢٠ پلەی سیلیزی