لە رۆژی بەرانگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەرۆک هەرێم ( ماوە بەسەرچوو ) جەخت دەکاتەوە " به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره توندوتیژی و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازادیی ژنان ده‌بینه‌وه".
دەقی په‌یامه‌كه:
ئه‌مڕۆ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ خه‌بات و ئازادی و مافه‌كانی ژن و یه‌كسانی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌ك هه‌میشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر و پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت و هێنانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ژن تیایدا ئازاد و یه‌كسان بێت و به هیچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی و كوشتنی له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نیی پێشكه‌وتوو نایه‌ته ئاراوه.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره توندوتیژی و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازادیی ژنان ده‌بینه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بین بۆ نه‌هێشتنی بیری توندڕه‌وی و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی باشتری به‌شداری و هاوبه‌شیی ئافره‌ت له كایه‌ی سیاسی و كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش هاریكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی.
سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لایه‌ن و ڕێكخراوانه‌ی ڕۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان.
سڵاو بۆ گیانی پاكی قوربانییانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرین کە له‌پێناو ئازادی و یه‌كسانی و ئاشتیدا خه‌بات و تێكۆشانیان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكی جیهان بن، به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25ی نۆڤه‌مبه‌ری 2022