لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٤ ناوچەی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کراوە

ئاژانسی هەوار نیوز نزیک هەسەدە ئاشکرای دەکات سوپای تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ گوند و ناوچەی لە سنووری عەفرین و شەهبا تۆپباران کردووە و زیاتر لە ٩٦٥ تۆپی ئاڕاستەی ئەو ناوچانە کردووە.

ئەو ئاژانسە روونکردنەوەی زیاتر دەدات کە لە سنووری شەهبا ١١ گوند و لە شارۆچکەی شێراواش حەوت گوند و شەش گوندیش لە شارۆچکەی شەرای عەفرین کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوارنیوز، دەوڵەتی تورکیا  ٩٦٥ تۆپی ئاڕاستەی ئەو ناوچانە کردووە و تائێستاش هێرشەکان بەردوامن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسووڕێتەوە.



PM:01:20:25/11/2022