سەبارەت بە راگرتنی هاتووچۆی مەرزی باشماخ روونكردنەوە دەدرێت



راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان مەرزی باشماخ و هەرێمی كوردستان رەتدەكرێتەوە.
  
عەمید محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاندووە "ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، بەڵكو هاوشێوەی ڕۆژانی دیكە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی زۆر ئاساییە".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە نازانین مەبەست چییە لەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگرتبێت، بەدڵنیاییەوە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی فەرمی و نافەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی باشماخ".  

ئەمڕۆ بەرپرسانی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایانگەیاند، بەهۆی كەش و هەواوە، ئێران هاتووچۆی لەنێوان كوردستان و ئێران راگرتووە.



PM:07:16:25/11/2022