لە پارێزگای هەولێر سبەی كرایە پشوو


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی زۆری بارانبارینەوە سبەی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمیە.

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە "بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و كەمكردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەكانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ) ، بڕیاردرا : لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەكانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ، رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن".

 



PM:10:21:25/11/2022