ئیدارەیەكی سەربەخۆش سبەی كردە پشوو


ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا لە پێناو سەلامەتی قوتابیان سبەی شەممە لەسەرجەم خوێندگەكاندا دەوام رابگیرێت.

ئەمشەو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و سەلامەتی قوتابیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا سبەی شەممە دەوام رابگیرێت.

هەر ئەمشەویش پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەكانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی هەولێر.



PM:11:29:25/11/2022