تورکیا کوژرانی سێ سەربازی دیکەی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سێ سەربازی وڵاتەکەی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەرسێ سەرباز (دوعا بای ئۆزتوركمان، و ئیسماعیل ئۆناڵ، مستەفا یەڵدز) لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کوژران". 

بەپێی ناسنامەکان یەکێک لە سەربازە کوژراوەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەفسەر بووە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە (٩٠) سەرباز.


AM:09:30:26/11/2022