بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان کرایە ئامانج

شەوی رابردوو بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سنووری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو بە دوو مووشەک هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادی سنوری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کرایە ئامانج". 

سێنتکۆم دووپاتیکردەوە، کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و زیانی بە بنکەکە یان موڵک و ماڵی هاوپەیمانان نەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە" هێزەکانی سوریای دیموکرات پشکنینی شوێنی هەڵدانی ئەو دوو مووشەکەیان کردووە، هەروەها مووشەکی سێیەمیان دۆزییەوە کە نەتوانراوە هەڵبدرێت". 

لای خۆشیەوە جۆ پوچینۆ، وتەبێژی کۆمپانیای سێنتکۆم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەم هێرشانە هێزەکانی هاوپەیمانان و دانیشتوانی مەدەنی و ئاسایشی سوریا و ناوچەکەش دەخاتە مەترسییەوە، جگە لەوەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە تێكدەدات". 


AM:10:07:26/11/2022