کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەمێک پێش ئێستا به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبەینێی شارەکانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچر پچڕ، هەندێکجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ بە ١ تا ٣ پلە، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشورى خۆرئاوا، مەوداى بینین (٦ - ٨)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 


AM:10:19:26/11/2022