بەیانی ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان كردەوە.
ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەلار دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە و داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
پێشتر مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند" هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایانی خاوەن هەڵوێست ئەمڕۆ شەممە لە پێناو ڕەدكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی مەرجدار و داوای پلە بەرزكردنەوەی ئاسایی خۆپیشاندانەكان بەڕێوەبچن".