وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هیچ شوێن و هاوبەشێک نابێت کارەبای هەمیشەیی هەبێت".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە" لە پێناو پاراستنی وزەی کارەبا و زیادبوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، چەند بڕیارێکیان دەرکردووە، گرنگترینیان پێنەدانی سەرچاوەی دووەمی کارەبایە بە هیچ کەس و شوێنێک".
ڕاشیگەیاندووە" لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنانەشدا دەكەن كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان کارەبای بەردەوامیان هەیە و ڕێکاریان بەرامبەر دەگرنەبەر".
بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا:
یەکەم: بە هیچ شێوەیەك نووسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتیمانیان هەبێت.
دووەم: پێدانی كارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت.