سەندیكای رۆژنامەنووسان هۆشداری دەدات

سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆخی ڕۆژنامەنوسان لە پارێزگای سلێمانی بەم جۆرە بڕوات "ناچارین رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەنوسی ئاگادار بكەینەوە".  

لیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی ومافی ڕۆژنامەنوسان لە سەندیكای ڕۆژنامەنوسان لە ڕاگەیەنراوێكد رایگەیاندوە "ژمارەیەك سكاڵاو پەیوەندی رۆژنامەنوسانی پارێزگای سلێمانی ئاراستەی لیژنەی داكۆكی كراوە لەلایەن رۆژنامەنوسانی پارێزگای سلێمانی، كە هەست بە مەترسی بۆ سەر ژیان و كەسایەتیان دەكەن."  

هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە "ماوەیەكە هەڵمەتێكی ترسناك و فۆڕمێكی ترسناكی پێشێلكاری بەرانبەر رۆژنامەنوسان لەپارێزگای سلێمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەبینرێت، كە بریتیە لە رفاندن و دەستگیركردن و هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنوسان. نموونەی ئەمانە رۆژنامەنوس هۆشیار عەلی، پەیامنێری سایتی وشە، ماوەیەك لەمەوبەر لەشەوێكدا بۆ روماڵ دەچێتەدەرەوە،لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوەهەڵدەكوتنە سەری و دەستگیردەكرێت و تورەكەی پرتەقاڵی تیرۆرستی دەكەنە سەری و ماوەی ٢٤ كاتژمێر سەرنگوم دەبێت ودواتر ئازاد دەكرێت، جگەلەوەی دەست بەسەر تەواوی كەلوپەلە رۆژنامەنوسیەكەی دەگرن، شوێنی ئەشكەنجەدان لەسەر جەستەی دیاردەبێت."  

  

سەندیكا وتویەتی "ئەمڕۆ چوار رۆژە هێزێكی ئەمنی لەكاتی خەودا هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵی رۆژنامەنوس ڕەوا بورهان و لەماڵ دەبرێتە دەرەوەو تا ئێستاش چارەنوسی وونە."  

راگەیەنراوەكە باسی لەوەكردووە "لەهەمانكاتدا چەندین پێشێلكاری تر لە ناوچەو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە بەرانبەر رۆژنامەنوسان. ئەمە جگە لەوەی مەترسیەكی گەورەیە بۆسەر پرۆسەی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و پێشێلكردنی تەواوی یاسا ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەئازادی رۆژنامەنگەری و پاراستنی رۆژنامەنوسان. ترس و دڵەراوكێیی لای رۆژنامەنوسان دروست كردوەو دەڵێن مەترسی لەسەر لەژیانمان هەیە."  

هەروەها دەڵێن "بۆیە ئێمە لەلیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان داوادەكەین هەرچی زوترە ئەم جۆرە رەفتارانە بەرامبەر رۆژنامەنوسان كۆتایی پێ بهێنرێت، بەپێچەوانەوە ناچاردەبین رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەمافی مرۆڤ ئازادی رۆژنامەنوسی ئاگاداربكەینەوە".



PM:02:20:26/11/2022