راپرسییەك: زیاتر لە 57% دەنگدەران لە سلێمانی بەشداری هەڵبژاردن پەرلەمان ناكەن


راپرسی رێكخراوێكی ئەمەریكی كە لە سنروی پارێزگای سلێمانی كراوە، ئاشكرایكردووە زیاتر لە 57% دەنگدەرانی راپرسیەكە بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ناكەن.

رێكخراوی (PFP) ئەمریكی كە بارەگای سەرەكی لە واشنتۆنە بەهاوكاری ژمارەیەك گەنجی پسپۆری كوردستان راپرسیەكی تایبەتی لەشاری سلێمانی كردووە كە سێ هەزار و 57 كەس بەشداریان كردووە.

بەپێی راپرسیەك كە لەلایەن رێكخراوی (PFP) ئەمریكی تایبەت بەبواری راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین لەسلێمانی كراوە، دەركەوتووە زیاتر لە 57% دەنگدەرانی راپرسیەكە بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ناكەن و بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن، هەروەها زیاتر لە .50% بەشدارانیش دوو ئیدارەییان پێباشە، هەمانكات لە 49 %یش  پشتیوانی لە دوو ئیدارەیی ناكەن.

هەر لەڕاپرسیەكەدا تەنها لە 9%ی خەڵكی سلێمانی لە ئەداو كارەكانی قوباد تاڵەبانی، وەك جێگری سەرۆكی حكومەت پێباشەو لە 77 % پێیانوایە خراپە یان زۆر خراپە، هەروەها لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كەسایەتی دەتوانێت دۆخی سلێمانی پێش بخات؟ لەوەڵامدا "لە 43 %پێیانوایە لاهور شێخ جەنگی و لە 18 %بافڵ تاڵەبانی و تەنها لە 2.1 %دەنگیان بە قوباد تاڵەبانی داوە".


http://https://pfproject.org/wp-content/uploads/2022/11/%D8%B1%D8%A7%D9%BE%D8%B1%D8%B3%DB%8C-%D8%B3%D9%84%DB%8E%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C.pdf?fbclid=IwAR0TvnkQL7GQHjkXf3OCvdmED9JaXABKvrBHc4KmssFCetYzAFcqoxqVpXQ


PM:04:28:26/11/2022