سودانی بانگهێشتی تاران دەكرێت


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێت. 
 
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، باڵیۆزی ئێران بانگهێشتنامەیەكی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێرانی بە سوودانی گەیاندووە بۆ ئەوەی سەردانی تاران بكات.  
 
هەر لەو دیدارەدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە كرا؛ هاوكات جەختیش له ‌بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكانی نێوان عێراق و ئێران لە بواری ئاسایش كرایەوە‌.



PM:05:33:26/11/2022