فازل میرانی دەبێتە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی


فازڵ میرانی، بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێدرا، لە کۆنگرەی پێشوودا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بوو.
  
ئەمڕۆ  شەممە ٢٦ تشرینی دووەم فازڵ میرانیی وەکو لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژاردرا کە پۆستێکی نوێی مەکتەبی سیاسی پارتییە. 
  
هاوکات پەیجی فەرمیی فازڵ میرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەو هەڵبژاردنە کردووە کە فازل میرانی ئەو پۆستەی وەرگرتووە.
رۆژی ١٩ ی تشرینی دووەم لە کۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی دیاریكران كە پێكهاتبوون لە (لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود مەحەمەد و سیداد بارزانی).

فازل میرانی ٧٤ ساڵە بکالریۆسی هەیە لە یاساداو لە ساڵی ١٩٧٥ ئەندامی سەرکردایەتییە، واتە ٤٧ ساڵە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە.




PM:07:24:26/11/2022