ئاستی ئاوی دوکان بەرز دەبێتەوە


بەراورد بە ساڵی پار بەنداوی دوکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەهۆی بارانبارینەوە زیادیکردووە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەمممە ڕایگەیاند" ئەمساڵ تائێستا ٨٢ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە تەنھا ١٢ ملم باریبوو".
    
ئەوەشی خستەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوەکە ١٠ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و نزیکدەبێتەوە لە ئاستی ساڵی ڕابردوو و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی دەکەن.
  
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئاستی ئاوی بەنداوەکە ساڵانە بە گشتی لەدوای ١٥ی کانونی دووەمەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکات، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەی لە ئێرانەوە دەڕژێنە نێو بەنداوەکە".
  
جەختیشیکردەوە، سەرەتایەکی باشی بارانبارین دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئاستی بەنداوەکە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو، باشتربێت.



PM:08:52:26/11/2022