شاکیرا گۆرانبیێژی جیهانی سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێوە بە ناوی " شاكیرا باشاتیروس".
شاکیرا لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دیمەنێکی ئەو گۆرانییەی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ هونەرمەندێکی تردا سەما دەکات.
شاکیرا ناوی تهواوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له دایکبووه، خاوهنی ههشت خوشک و برایه و شاکیرا بچوکترینیانه، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.
شاکیرا سهماکار و گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خهڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له تهمهنی ١٣ ساڵیدا یهکهم ئهلبومی خۆی تۆمار کردووە.
شاکیرا پێشتر لەگەڵ پێكی یاریزانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا و دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی نێوانیان، جیابوونەوەیان راگەیاند.